بهوێنە.. کچە خوێندکارێکی کەرکوك دوای دهرزی لێدان چیی بهسهر هاتووه
دەستی نۆزان
وێستگه نیوزـ
كچە خوێندکارێکی شاری کەرکوک بەهۆی لێدانی دەرزییەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەرکوک دەستی زیانی پێگەیشتووە و دواتر نەشتەرگەریان بۆ کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی نیسانی 2017، کچە خوێندکارەکە کە ناوی (نۆزان سەڵاحەدین)ە بە ئێن ئاڕ تی وت، چووەتە نەخۆشخانەی (دار الحکمە) لە کەرکوک بۆ ئەوەی نەشتەرگەری منداڵبوون بکات، بەڵام پاش ئەوەی دەرزییەکیان لێداوە، دەستی شینبووەتەوە و ئاوساوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەر دەرزییەکە نووسراوە کە دەبێت بە هێواشی بدرێت لە نەخۆش چونکە بەهێزە، بەڵام ئەو پزیشکەی دەرزییەکەی بۆ کردووە بەخێرایی کردوویەتی.
وتیشی، دواتر بردوویانەتە نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک و دەستیان لە چەند شوێنێکەوە بڕیوە بۆ ئەوەی لە ئاوساویی و شینبوونەوە ڕزگاری بکەن، پاشان نەشتەرگەرییان بۆ کردووە، کچەکە خوێندکاری زانکۆیە و دانیشتووی قەزای دووبزە، لە ئێستاشدا تەندروستی باش و جێگیرە.
له 16ی نیسانی 2017ش، سەنا حسام بەهۆی دانانی کانۆلاوە بەهەڵە بۆی، پزیشکەکانی دهۆک دەستیان بڕییەوە و ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێنا.
PM:12:13:26/04/2017
ئهم بابهته 52980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت