سامان عومه‌ر چیی به ره‌نج سه‌نگاوی وت؟
سامان عومەر و رەنج سەنگاوی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
هونه‌رمه‌ند سامان عومه‌ر له په‌یج و ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، وێنه‌یه‌كی خۆی و ره‌نج سه‌نگاوی، شاعیر و رۆژنامه‌نووسی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی "سامان عومه‌ر له‌م وێنه‌یه‌دا چی به ره‌نج سه‌نگاوی ده‌ڵێت، كۆمێنتتان چییه؟"
سامان عومه‌ر نهێنی ئه‌و قسه‌یه‌ی بۆ خوێنه‌رانی وێستگه نیوز ئاشكراكرد و رایگه‌یاند "له‌و وێنه‌یه‌دا به ره‌نج ده‌ڵێَم، به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر فڕێدانی جگه‌ره بكه، چونكه خۆی له‌و كاته‌دا جگه‌ره‌ی فڕێ‌دا، ساڵی رابردووش ئه‌و وێنه‌یه‌مان گرتووه".
ئه‌و وێنه‌یه‌ی سامان و ره‌نج له به‌رده‌م نالی كافێ له ناوچه‌ی سه‌رچنار له نزیك فولكه‌ی قۆڕی و پیاڵه‌كه گیراوه.
سامان و ره‌نج دوو هاوڕێی نزیكن، دوایین گۆرانی سامان به‌ناوی (هه‌ر تۆم ده‌وێ) به‌شێك له هۆنراوه‌كه‌ی ره‌نج و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش سامان نوسیویه‌تی.
PM:01:03:26/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 30525
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت