هەولێر..ژنێك کلێنسی بۆ دابه‌زاندنی كێشی خوارد، ئێستا لە نەخۆشخانەیە


وێستگه‌ نیوزـ

هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر-ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت کلێنسی خواردووە بۆ ئەوەی کێشی دابەزێنیت و لە ئێستاشدا بە مەبەستی چارەسەر لە نەخۆشخانەیە.

هاوڵاتییەکە ئافرەتێکە و تەمەنی 45 ساڵە و لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی وتی "لە ڕاگەیاندنەکاندا گوێم لە مەلا عەلی کەڵەک بووە کە وتویەتی کلنێس بۆ دابەزاندنی کێش باشە و منیش خواردوومە" ، ده‌ریشكه‌وتووه‌ كه‌ لە 10ی ئازاری ئەمساڵەوە تا ئێستا 600 کلێنسی خواردووە، بە جۆرێک بەیانیان و نیوەڕوان و ئێران 20 دانە.

ئه‌و خانمه‌ لە شەوی ڕابردووەوە براوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر داغڵ كراوه‌ و لە ئێستادا چارەسەری بۆ دەکرێت، پزیشکەکەشی وتویەتی کە ئەگەر بەو دەرمانانە چاک نەبوو کە بۆی دانراون، ئەوا دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت، ئێستاش نەخۆشەکە باری تەندروستی جێگیرە، بەڵام هەندێک ئازاری گەدە و تەنگەنەفەسی هەیە.

لەماوەی رابردودا مەلا عەلی کەڵەک ئاماژەی بەوە کرد خواردنی کلێنس دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، دواتر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا گفتوگۆ لەگەڵ ئافرەتێکدا دەکات کە کلێنسی خواردووە و وەک خۆی دەڵێت بەهۆیەوە کێشی دابەزاندووە.


PM:03:04:26/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 18621 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو