به‌وێنه... ئۆتۆمبێلێك خۆی ده‌كات به‌نێو رانه مه‌ڕێكدا
ئەو ئۆتۆمبێلەی مەڕەکانی شێلاوە
وێستگه نیوز - وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر رێگای باوه‌نوور - كه‌لار ئۆتۆمبێلێك خۆی كردووه به‌نێو رانه‌مه‌ڕێكدا و 19 مه‌ڕی كوشتووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر رێگای باوه‌نوور - كه‌لار نزیك گوندی به‌رلووت ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری مازدا خۆی ده‌كات به‌نێو رانێك مه‌ڕ و ماڵاتدا و له‌ئه‌نجامدا 19 مه‌ڕ ده‌كوژێت".
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌ڵێت: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئۆتۆمبێلی ناوبراو له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا پێشبڕكێی كردووه و به‌وهۆیه‌وه ئه‌م رووداوه روویداوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 77، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌ندكراوه.
PM:09:46:26/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 11547
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت