وێنە.. شێوەى فیرعەون تـوت عنخ ئامون بە کۆمپیوتەرکراوی دواى ٣ هەزار و ٣٥٠ ساڵ


وێستگە نیوز -
بەناوبانگترین فیرعەونی بنەماڵەی فیرعەونەکانی میسر "تـوت عنخ ئامون" دوای زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی زانستی ئەناتۆمی و گەڕان لەڕێگای DNA و سیتی سکان، جارێکیتر زانایانی بەریتانی شێوەى ئەم فیرعەونە گەنجەیان بە کۆمپیوتەر دروستکردەوە.

دەرئەنجامی زانستی ئاشکرای کردووە، توت عنخ ئامون بە ١٩٩ ساڵی مردوە، هۆکاری مردنەکەی کەوتنەخوارەوەی بووە لە عەرەبانە.

وێنەى کۆمپیتەرى توت عنخ ئامون:

توێژینەوە زانستییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لە بنچینەدا ئەم فیرعەونە قاچی چەپی ناتەواو بووە.

سەرچاوە مێژوویەکان لەم بارەیەوە دەڵێن، توت عنخ ئامون کوڕی فیرعەون ئەخناتون بووە، ئەخناتون خوشکی خۆی هێناوە، هەر بۆیە توتی کوڕی کێشەی بۆماوەیی و ناتەواوی شێوەیی بۆ دروستبووە.

ناوبانگی توت عنخ ئامون لە جەنگ و بڕیارەکانیەوە نییە، بەڵکو لە دۆزینەوەی گۆڕەکەیەوەیە لە ساڵی ١٩٢٢دا دۆزرایەوە، تەرمەکەی بە مۆمیاکراوی لەناو تابوتێکی ١١٠ کیلۆیی ئاڵتوندا بوو، بەشێوەیەکی زۆر باش پارێزرابوو.

ئەم بابەتە لە لاپەڕەى تایبەتى ڕۆژنامەنوس توانا عوسمانەوە وەرگیراوە


PM:09:54:26/04/2017






ئه‌م بابه‌ته 19179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو