به‌وێنه... كۆریای باكوور مانۆڕێكی سه‌ربازی گه‌وره ئه‌نجام ده‌دات
كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور
وێستگه نیوز –
هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی گژی و ئاڵۆزییه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، كۆریای باكوور له یادی دامه‌زراندنی هێزه چه‌كداره‌كانیدا به ئاماده‌بوونی كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته مانۆڕێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دا.
سوپای كۆریای باشوور رایگه‌یاند كه كۆریای باكوور ژماره‌یه‌كی زۆر یه‌كه‌ی تۆپخانه‌ی دوورمه‌ودای له ناوچه‌ی وونسان له كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵات بڵاوه‌پێكردووه بۆ ئه‌نجامدانی مانۆڕ به‌بۆنه‌ی یادی 85 ساڵه‌ی دامه‌زرانی سوپاكه‌ی.
له وێنه‌كانی مه‌شقه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر تۆپهاوێژ ده‌ركه‌وتوون كه بۆردوومانی دوورگه‌یه‌كی بچووكی نزیك كه‌ناراوه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك به مووشه‌كی دژه كه‌شتی مه‌شق ده‌كه‌ن.
زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی كۆریای باكوور به گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دای ئه‌منی داده‌نرێت كه رووبه‌ڕووی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تره‌مپ فڕۆكه‌هه‌ڵگری كارل فینسۆن-ی ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا كرد وه‌ك هۆشدارییه‌ك بۆ كۆریای باكوور و و ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ هاوپه‌یمانانی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه: dailymail
PM:10:53:26/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 17059
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت