"خوێندكارێكی به‌شی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی زاخۆ له‌كاتی خوێندنی وانه‌ی مه‌له‌وانیدا خنكا"
وێستگه نیوز -
پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند كه خوێندكارێكی به‌شی وه‌رزشی كۆلێژی په‌روه‌رده له زانكۆی زاخۆ له‌كاتی خوێندنی وانه‌ی پراكتیكی مه‌له‌وانیدا خنكا.
هێمن سلێمان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی دهۆك به دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت: "ئه‌مڕۆ خوێندكارێكی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی وه‌رزشی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی زاخۆ به‌ناوی به‌شار ئه‌سعه‌د له‌كاتی خوێندنی وانه‌ی پراكتیكیدا له‌سه‌ر مه‌له‌وانی، خنكاوه".
هێمن سلێمان وتی: "ته‌رمه‌كه براوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری له دهۆك و لێكۆڵینه‌وه‌ش له دۆسیه‌كه‌دا به‌رده‌وامه".
هاوكات په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگه‌یاند، به وته‌ی خوێندكارانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش له كاتژمێر 11 بۆ 2ی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌و خوێندكارانه وانه‌ی پراكتیكی مه‌له‌وانیان خوێندووه.
به‌شار ئه‌سعه‌د خه‌ڵكی ناحیه‌ی كه‌له‌كچی بووه و له ساڵی 1997 له‌دایكبووه و ئه‌مساڵ له به‌شی وه‌رزشی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی زاخۆ وه‌رگیراوه.
PM:11:02:26/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 12911
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت