به‌ڤیدیۆ... پێكدادان له‌نێوان سوپای توركیا و شه‌ڕڤانان روویدا
دیمەنی پێکدادانەکە
وێستگه نیوز -
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" رایگه‌یاند ه‌كه له سنوری نێوان دربێسی له رۆژئاوای كوردستان و باكوری كوردستان له‌نێوان سوپای توركیا و شه‌ڕڤانان پێكدادان روویدا و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێكی سوپای توركیا كوژرا و سێ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌په‌گه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئه‌مڕۆ له‌نێوان دربێسی و باكوری كوردستان سوپای توركیا هێرشی كردوه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی یه‌په‌گه و یه‌په‌گه‌ش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامدا تانكێكی سوپای توركیا تێكشكێنراوه و سه‌ربازێكیش كوژراوه".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تانكه‌كه‌ی سوپای توركیا له گوندی چه‌ته‌لێ له دربێسی تێكشكێنراوه و ئاڵۆزییه‌كانیش له ناوچه‌كه به‌هۆی ده‌ستدرێژی سوپای توركیاوه، به‌رده‌وامن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی سوپای توركیایان له‌سه‌ر سنور داوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژراوه و سێ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون".
PM:11:47:26/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 80463
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت