مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌شده‌كرێت
وێستگە نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه پێشتر بڵاویكرده‌وه، تیایدا هاتووه: "رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو دابه‌ش ده‌كرێت".
دواجار ده‌ڵێت: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 30ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت".
AM:08:38:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 44347
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت