فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریایان لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق بۆردومان كرد
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی نیسانی 2017، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریایان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق بۆردومان كرد، كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق روویدا.
رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاویكرده‌وه، زنجیره هێرشێكی هه‌وایی كۆگایه‌كی نێهێنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان كردووه‌ته ئامانج و چه‌ندین جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌م بنكه‌ی سه‌ربازییه‌ی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق، كه وه‌ك رێره‌وێك نێوان دیمه‌شق و تاران بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كاردێت.
ئه‌وه‌شیان وتووه پێنج جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌م بنكه سه‌ربازییه‌ی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق كه به‌هۆیه‌وه ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه.
AM:08:58:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 2291
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت