چین: كۆریای باكوور، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه
وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له ئه‌ڵمانیاوه جه‌حتی له گرنگی خۆلادان له شه‌ڕ له ناوچه‌ی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا كرده‌وه و رایگه‌یاند كه كۆریای باكوور، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه.
وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ زیگمار گابرییل هاوتا ئه‌ڵمانیا له به‌رلین رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی و روسیا نیگه‌رانن له زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و كۆریای باكوور.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین وتی: "ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری سه‌دا یه‌كی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور ئارام ناگرین".
وتیشی: "چونكه كۆریای باكوور رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه، گه‌ر له نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێت، كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت كه چاوه‌ڕوان ناكرێت".
له ئێستادا به‌هۆی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كان و مووشه‌كییه‌كانی پیۆنگ یانگ، گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان كۆریای باكوور و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دروست بووه و رۆژ به‌ڕۆژیش په‌ره ده‌سێنێت.
PM:03:50:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت