دایكێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، 38 منداڵی بووه
وێستگه نیوز – ئافره‌تێك له وڵاتی ئۆغه‌ندا 38 منداڵی بووه و ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئافره‌ته‌كه ته‌مه‌نی ته‌نها 37 ساڵه.
ئه‌و ئافره‌ته كه ناوی مریه‌م نباتانزی-یه هه‌موو منداڵه‌كانی له ماڵه‌وه بووه جگه له دوا منداڵی كه كچه و ته‌مه‌نی چوار مانگه كه به نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ری له نه‌خۆشخانه له‌دایك بووه.
هۆكاری زۆری منداڵه‌كانی ئه‌و ئافره‌ته ئۆغه‌ندیه له چاو ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ش جار دووانه‌ی بووه، چوار جیار سیانه‌ی بووه، سێ جار چواره‌ی بووه.
مریه‌م نباتانزی 10 كچ و 28 كوڕی هه‌یه و كوڕه گه‌وره‌كه‌یانی ته‌مه‌نی 23 ساڵه و بچووكترین منداڵیشی كچێكی ته‌مه‌ن چوار مانگه.
ئه‌و دایكه كه ئێستا ته‌مه‌نی 37 ساڵه رایگه‌یاند كه له ساڵی 1993دا له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵ كردووه.
مریه‌م وتی: "نه‌مده‌زانی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌م، ژماره‌یه‌ك پیاو هاتن بۆ ماڵی باوكم، كاتێك رۆشتن، پوورم له‌گه‌ڵ خۆی بردمی و كه گه‌یشتینه ماڵێك، دامی به پیاوێك".
وتیشی: "مێرده‌كه‌م ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵی تری هه‌بووه، من خزمه‌تی منداڵه‌كانم ده‌كرد، چونكه دایكیان له شوێنی جیاواز و دووربوون، هه‌وه‌ك پیاوه‌كه‌م زۆر توندوتیژ و هه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسایه لێده‌دام".
له ساڵی 1994 و له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدان مریه‌م یه‌كه‌م دووانه‌ی بوو، دوای دوو ساڵ سیانه‌یه‌كی بوو، دوای ساڵێك و حه‌وت مانگی تر چواره‌یه‌كی بوو.
چارلز كیگۆندۆ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان له نه‌خۆشخانه‌ی مولاغۆ وتی: "مریه‌م كێشه‌ی زیاد له‌پێویست پیتاندنی هه‌یه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌یه و بۆ ماوه‌ییه".
دوای له‌دایكبوونی دواهه‌مین منداڵی، مریه‌م رایگه‌یاند كه "داوام له پزیشكه‌كان كرد وابكه‌ن منداڵم نه‌بێت، پزیشكه‌كانیش پێیان راگه‌یاندم كه له كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه قه‌یسه‌رییه‌كه‌دا ره‌حمیان ده‌رهێناوم".
هه‌رچه‌نده مریه‌م له ژیانیدا تووشی ده‌رده‌سه‌ری و ناخۆش زۆر بووه، به‌ڵام دڵخۆشه به بینینی منداڵه‌كانی كه ده‌چن بۆ قوتابخانه و فێر ده‌بن.
سه‌رچاوه: یاهوو
PM:04:15:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 48345
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت