پۆلیسی بەریتانیا گومانلێکراوێکی لە لەندەن دەستگیرکرد
وێستگه نیوز – پۆلیسی به‌ریتانیا له ناوچه‌یه‌كی له‌نده‌نی پایته‌خت كه باره‌گای حكومه‌ت و په‌رله‌مانی لێیه گومانلێكراوێكی ده‌ستگیر كرد كه ژماره‌یه‌ك چه‌قۆی پێبووه و ناوچه‌كه‌شی داخست.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پۆلیسی به‌ریتانیا له ناوچه‌ی وێستمنسته‌ری ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن كه باره‌گای حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كه‌سێكی به ژماره‌یه‌ك چه‌قۆوه ده‌ستگیر كرد.
پۆلیسی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له رێگای وایتهول كه باره‌گای وه‌زاره‌ته‌كانی لێیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوێكدا ده‌كات و دوای رووداوه‌كه‌ش ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مانی داخست.
دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی پۆلیسی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن بڵاوه‌یان پێكرا و تا ئێستاش باس له برینداربوون یاخود كوژرانی هیچ كه‌سێك نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:05:10:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت