له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا گومانلێكراوێك بریندار كرا
وێستگه نیوز- له ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا پۆلیسێك ته‌قه‌ی له گومانلێكراوێك كرد و برینداری كرد.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری به‌رلینی پایته‌خت پیاوێك به فیشه‌كی پۆلیس بریندار كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پیاوه‌كه هه‌وڵی داوه هێرش بكاته پۆلیسه‌كه، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ته‌قه‌ی لێكردووه و برینداری كردووه.
دوای رووداوه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیس چوارده‌وری نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له ناوچه‌ی كرویتسبرگ له به‌رلینی پایته‌خت گرت، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكرێت.
PM:06:06:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت