ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئه‌ردۆغان هه‌ر كه‌سی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كێشه‌ی خۆیه‌تی
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەردۆغان هەرکەس و لایەن و دەوڵەتێکی لە دوژمنکارییەکەی بۆ سەر شنگال ئاگادار کردۆتەوە یان نا، کێشەی خۆیەتی و پاساوی پێشێلکردنی سەروەری خاکی عیراقی پێنادات.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی نیسانی 2017، له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌ردۆغان هه‌میشه داوای ئه‌وه ده‌کات وڵاتانی جیهان رێز له سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ی بگرن، بۆیه پێویسته ئه‌ویش رێز له سه‌روه‌ری خاکی عیراق بگرێت.
وتیشی: قسەکانی ئەردۆغان لەبارەی ئاگادارکردنی وڵاتان لەهێرشەکەی بۆ سەر شنگال و کێی ئاگادارکردوه یان ئاگادار نه‌کردوه، کێشه‌ی خۆیەتی، هه‌رکه‌س و وڵاتێکی ئاگادارکردبێت پاساوی ناداتێ دوژمنکاری بکات و سه‌روه‌ری و ئاسمانی وڵاتێک به‌و شێوازه ببه‌زێنێت، جەختیشی كرده‌وه كه هیچ وڵاتێک بۆی نییه به‌و شێوازه هه‌ڵبوکتێته سه‌ر خاکی وڵاتێکی تر.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو "به‌پێی نه‌ریت و رێکه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ته‌نها لایه‌نێک په‌یوه‌ندی به پاراستنی سه‌روه‌ری و کاروباری ناوخۆییه‌وه هه‌بێت؛ حکومه‌تی عیراق و ده‌زگا فه‌رمییه‌کانیه‌تی.
ئارام شێخ محه‌مه‌د وتیشی: پێشتر په‌رله‌مانی عیراق هۆشداریی داوه به حکومه‌تی تورکیا تا ده‌ستوه‌رنه‌داته کاروباری ناوخۆی عیراق و پێشێلی سه‌روه‌ریی خاکی عێیراق نه‌کات، حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش به هه‌مان شێوه هۆشداریان پێداوه‌و چه‌ند جارێکیش باڵیۆزی تورکیامان له به‌غدا ئاگادارکردوه‌ته‌وه تا به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی وڵاته‌که‌ی ئاگاداربکاته‌وه له پێشێلکارییه‌کانی.
ئاشكراشیكرد كه لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانیشدا بەکۆی دەنگی پەرلەمانتاران هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بەتوندی ئیدانەکراو و ڕاسپاردەی تایبەتیش پێشکەش بە حکومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کرا تا ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر لەپێناو دانانی سنورێک بۆ ئەو دوژمنکارییانە.
PM:06:55:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت