ده‌ست به جیاكردنه‌وه‌ی ناوی كاندیدەكانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵا ده‌كرێت
لۆگۆی کۆمسیۆن
وێستگه نیوزـ
لیژنه‌ی شاره‌زایانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی خۆیدا بڕیاریدا كه ده‌ست بكرێت به هه‌ڵاوێردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و كاندیانه‌ی كه خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندید كردووه.
زانا رۆستایی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی شاره‌زایانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دیاریكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی نیسانی 2017، لیژنه‌كه‌یان كۆبوه‌ته‌وه‌و بڕیاردراوه كه ده‌ست بكرێت به هه‌ڵاوێردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و كاندیانه‌ی كه خۆیان كاندید كردووه بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌ر له‌و لێدوانه رۆژنامه‌وانیدا رۆستایی رایگه‌یاند كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دراوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی پێداویستیه‌كانی خۆتۆماركردنیان ته‌واونه‌كردوه‌و هه‌ندێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانیان كه‌مه، پێویسته له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا پێشكه‌شی لیژنه‌كه‌ی بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان دوربخرێته‌وه.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی شاره‌زایان وتیشی: لیژنه‌كه بڕیاریدا به پێكهێنانی 9 لیژنه‌ی بچوككراوه كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 3 ئه‌ندام و فه‌رمانبه‌رێك پێكدێت، هه‌ر لیژنه‌یه‌ك وردبینی بۆ 100 فۆڕمی كاندیده‌كان ده‌كات و نمره‌یان بۆ داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی لێهاتوویی و شاره‌زاییه‌وه جیایان بكاته‌وه.
تائێستا زیاترله 930 كاندید فۆڕمه‌كانیان گه‌یشتوه‌ته لیژنه‌ی شاره‌زایان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش كه كه‌موكوڕتی له پێداویستییه‌كانیان هه‌بووه، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پێداویستییه‌كانین ته‌واو بكه‌ن، ناوه‌كانیان وه‌رده‌گیرێت و ده‌خرێنه كێبڕكێوه.
PM:07:15:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3685
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت