شه‌ش بوومه‌له‌رزه له ناوچه جیاجیاكانی عیراق تۆمار كرا
پێوانی گوڕی بوومه‌له‌رزه
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ش بوومه‌له‌رزه له ناوچه جیاجیاكانی عیراق تۆمار كراوه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه چالاكی بوومه‌له‌رزه‌یی له ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران حاڵه‌ته‌كانی روودانی بوومه‌له‌رزه زیاد ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌بدولكه‌ریم ته‌قی به‌ڕێوه‌به‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز وتی: "جوڵه‌ی پلێتی عه‌ره‌بی به ئاراسته‌ی پلێتی ئێرانی به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ شه‌ش بوومه‌له‌رزه‌مان تۆمار كردووه كه سیانیان له نزیك سنووره‌كانی ئێران بوون".
وتیشی: "یه‌كێك له بوومه‌له‌رزه‌كان له سنووری پشتێنه‌ی زاگرۆس بووه و یه‌كێكی تریان به گوڕی سێ پله له نزیكی قه‌زای بێجی باكووری رۆژئاوای تكریت بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دواهه‌مین بوومه‌له‌رزه له ناحیه‌ی مه‌نده‌لی سه‌ر به پارێزگای دیاله بووه به گوڕی سێ پله.
به‌ڕێوه‌به‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه چالاكی بوومه‌له‌رزه‌یی له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا و ئێران ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه زیاد ده‌كات.
پێشتر جه‌عفه‌ر مه‌لا محه‌مه‌د قائیمقامی قه‌زای به‌دره له پارێزگای واست ئاشكرایكرد كه ئه‌مڕۆ له قه‌زاكه و هه‌ردوو ناحیه‌ی زرباتیه و قزانیه سێ بوومه‌له‌رزه به گوڕی 3.2 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر روویانداوه.
PM:07:58:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5405
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت