به‌هۆی مه‌ترستیدارترین سمێڵه‌وه له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركرا
وێنەیەک تەنها بۆ گوزارشت
وێستگه نیوزـ
كارمه‌ندێكی فریاگوزاریی ته‌ندروستی له ئه‌ڵمانیا نه‌یزانی ئه‌وه‌ی كه بۆ خۆشی و گاڵته‌وگه‌پ و پێكه‌نین ده‌یكات، به له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌ی كۆتایی دێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی، تۆماس وانگه‌ر، كارمه‌ندی فریاگوزاریی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا له شاری فرانكفۆرت سمێڵێكی هاوشێوه‌ی سمێڵی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر، سه‌ركرده‌ی پێشووی نازییه‌كانی بۆ كه‌سێك كێشاوه كه له‌به‌رده‌ستیدا بێهۆش بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه باجی ئه‌و كاره‌ی كارمه‌نده‌كه، له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌ی بووی.
ئه‌و كارمه‌نده له شه‌وی سه‌ری ساڵدا ئه‌م كاره‌ی كردووه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو ئاشكرا ئه‌وه‌ش كاتێك كه گروپێكی له واتسئه‌پ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا دروستكردووه و وێنه و گرته‌ی ڤیدۆیی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به هانایه‌وه چووه.
تۆماس وانگه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی په‌نابه‌رێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گومان ده‌كرێت به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی كحوڵ له حاڵه‌تی بێهۆشیدا بێت و له‌ناو ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتندا راكشابێت، ئه‌ویش به قه‌ڵه‌مێكی جاف سمێڵێكی هاوشێوه‌ی سمێڵی هیتله‌ری بۆ دروستكردووه و دواتر كه وێنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌و له‌سه‌ری نوسیووه: "قوربانیی ژماره 1: سمێڵی هاوچه‌رخ."
بۆ به‌دبه‌ختیی وانگه‌ر، سه‌رپه‌رشتیارانی كاره‌كه‌ی، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان بینیووه كه تیایدا ئه‌و كارمه‌نده به په‌نابه‌ره‌كه ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵمان دێیت بۆ نه‌خۆشخانه تا له ئالوده‌بوون رزگارت بێت؟ ئه‌ویش به ده‌نگێكی كز ده‌ڵێت "به‌ڵێ".
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه سمیڵی هاوشێوه‌ی هیتله‌ری كێشاوه و ئه‌وه‌ش گوزارشته له ره‌وتی نازییه‌كان، به‌رپرسان وانگه‌ریان له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركردووه.
وێنەی پەنابەرەکە بە سمێڵی هیتلەرەوە
وێنەی یەکێکی دیکە کە بە خراپی لە ئۆتۆمبیلەکەدا دانراوە و کارمەندەکەش وێنەی لەگەڵ گرتووە
PM:08:09:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5673
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت