ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی له به‌رزاییه‌كانی جۆلان خسته‌خواره‌وه
وێستگه نیوز -
سوپای ئیسرائیل خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی له به‌رزاییه‌كانی جۆلان خسته خواره‌وه، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌وه‌ی سوریا ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق كردووه‌ته ئامانج.
سوپای ئیسرائیل له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له‌رێگه‌ی سیستمی پاتریۆت-ی تایبه‌ت به به‌رگریی ئاسمانی، دژه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان خستووه‌ته خواره‌وه كه له سوریاوه هاتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی نیسانی 2017، میدیاكانی روسیا بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی نێوده‌وڵه‌تی روویانداوه، چه‌ند گورزێكی ئاسمانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئیسرائیل بوون.
سایتی سپوتینك-ی روسیا له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل پێنج گورزی ئاسمانییان له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی نێوده‌وڵه‌تی وه‌شاندووه و پێگه‌یه‌كی سه‌ربازییان كردووه‌ته ئامانج.
PM:08:20:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5989
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت