دوا بڕیاری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ پشووه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی‌ ڕایگەیاند، رۆژی 1ی ئایار كە دەكاتە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی پشوو دەبێـت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی‌ ئەمڕۆ 27ی‌ نیسانی‌ 2017 ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی و پیرۆزی 1ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران، کە دەكاتە رۆژی دووشەممە لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی پشوو دەبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە سۆنگەی هەستكردنە بەو بەرپرسیارێتییەی كە دایك و باوكی بەشێك لە خوێندكاران كرێكارن و خوازیارن لەو رۆژەدا كاتێكی خۆش پێكەوە بەسەربەرن.

ڕۆژی‌ 1ی‌ ئایار لەسەر ئاستی‌ جیهان وەک ڕۆژی‌ کرێکاران دیاریکراوە و ساڵانەش لە هەرێمی‌ کوردستان دەکرێتە پشوو.


PM:09:57:27/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 13997 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو