روونكردنەوەیەك لە پارێزگاری سلێمانیەوە
سه‌ردار قادر، پارێزگاری سلێمانی
وێستگه نیوزـ
سه‌ردار قادر، پارێزگاری سلێمانی رونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێڕی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه دوای ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابینكردنی خه‌رجیی پرۆژه‌كه، ئێستا ره‌زامه‌ندی بۆ پرۆژه‌یه‌كی له‌وجۆره له‌ناحیه‌ی بازیان دراوه.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌ردار قادر بڵاویكردووه‌ته‌وه: "لەھەندێك دەزگای ڕاگەیاندن ھەواڵی دانانی جۆزەی بیست ئەمپێری بڵاوكراوەتەوە پڕۆژەی جۆزەی بیست ئەمێیری لەماوەی ڕابردودا یەكێك بو لە ھەوڵەكانی حكومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا لەپارێزگای سلێمانی و پەیڕەو كردنی جۆرێك لە عەدالەتی كۆمەلایەتی."
سه‌ردار قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "لەكاتێكدا ئێمە پڕۆژەكەمان خستە بەردەست وەزارەتی كارەباو دواتر ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كرا بەمەبەستی دابینكردنی خەرجی پڕۆژەكە كە بۆ ھەر جۆزەیەكی 20 ئەمپێری بڕی 19 ھەزار دیناری تێدەچوو، بەڵام وەزارەتی دارایی ئامادە نەبوو نە خەرجی پڕۆژەكە بگرێتە ئەستۆ نە لەسەر قەرزی كارەبای ھاوڵاتیان دایشكێنێت بۆیە پڕۆژەكە ڕاگیرا."
به‌وته‌ی سه‌ردار قادر، لە ئێستادا دانیشتوانی ناحیەی بازیان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری ناحیەكەیان پڕۆژەیەكیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كردوە بۆ ھەمان پڕۆژە، بەڵام خەرجی پڕۆژەكە لە ئەستۆی دانیشتوانی ناحیەی بازیان دەبێت بەمەبەستی زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا "وەك پارێزگای سلێمانی لاریمان لەسەر پڕۆژەكە نیە ڕەزامەندیمان نیشانداوە."
PM:10:23:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6197
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت