سلێمانی...له سێ رووداوی جیاجیادا دوو كه‌س كوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی له سێ رووداوی جیاجیادا دوو كه‌س كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
نه‌قیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، یەکێک لە حاڵەتەکانی کوشتن لە مارکێتێکدا بووە لە نزیک گۆڕه‌پانی چیا لەسەر شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی و تیمەکانی بەڵگەی تاوان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە.
وتیشی، حاڵەتی دووەمی کوشتن لە ناوچەی باوەمەردەی سنووری گەڕەکی (ڕاپەڕین)دا بووە و تیمەکانی پۆلیسیش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە، وتیشی کە تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان بەردەوامە.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، كوژراوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین ناوی (أ.ع)ه و له‌دایكبووی 1987ه و دەمانچە و چەکیشی پێبووە.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، له نزیك به‌نزینخانه‌ی بینایی له شه‌قامی شه‌ست مه‌تریی سلێمانی، ئۆتۆمبیلێك ته‌قه‌ی له كه‌سێك كردووه و برینداری كردووه، زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه برینی كه‌سه برینداره‌كه سوكه.
PM:11:00:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 21097
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت