ئه‌سه‌د بۆ رۆژنامه‌نوسێك: تۆ له‌گه‌ڵ شه‌یتان دانیشتوویت
وێستگه نیوزـ
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی میدیاكانی خۆرئاوا له‌دژی ده‌یكه‌ن، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا به رۆژنامه‌نوسێكی فه‌نزوێلیی راگه‌یاند: "تۆ له‌گه‌ڵ شه‌یتان دانیشتوویت".
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری رۆژنامه‌ی "تیلیسور"ی فه‌نزوێلی و سه‌باره‌ت به گۆشه‌نیگای وڵاتانی خۆرئاوا له‌سه‌ری، به‌شار ئه‌سه‌د روونیكردووه‌ته‌وه و وتویه‌تی: "ئه‌وكاته‌ی ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌ت یان كه‌سێك ملكچه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆرئاوا نابێ و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان دژی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌ی كار ناكات، ئه‌وا ئه‌و خودی ئه‌و كه‌سه "شه‌یتان"ه.
به‌وته‌ی ئه‌سه‌د، ئه‌وه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا ده‌یڵێن به‌درێژایی مێژوو پڕبووه له درۆ، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌م كه‌سه دڕنده‌یه خه‌ڵكه باشه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت.. "باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه ئه‌و خه‌ڵكه باشه بكوژێت، ئه‌وه بۆ شه‌ش ساڵ ده‌چێت كێ پشتیوانی‌یان لێ ده‌كات؟ نه روسیا و نه‌ئێران و نه هیچ وڵاتێكی دۆست پشتیوانی له كه‌سێك ناكه‌ن كه گه‌له‌كه‌ی بكوژێت، ئه‌م شتێكی ئه‌سته‌مه."
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا به‌شار ئه‌سه‌د وتویه‌تی: كه ده‌چیته ناوجه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌وه هه‌ست به ترس ناكه‌یت، ئه‌مه‌ش به‌گشتی بۆ هه‌موو كه‌س وایه، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی نیگه‌رانییه‌كی سه‌رتاسه‌ریت بۆ نیشتمان هه‌بێت و دڵت لای نیشتمانه‌كه‌ت بێت، ئیتر ئه‌گه‌ر وه‌ك تاكه كه‌س ئاسایشت پارێزراویش بێت، هیچ به‌هایه‌كی نییه، چونكه هه‌موو وڵاته‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، بۆیه نا‌توانیت هه‌ست به ئارامی و پارێزراوی بكه‌یت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئێمه وه‌ك هاوڵاتییه‌كی سوری زیاتر نیگه‌رانی داهاتووی وڵاتین نه‌ك ترسی شه‌خسیمان هه‌بێت.
به‌وته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د رۆژانه له سوریا گولـله هاوه‌ن به‌سه‌ر هه‌موو شوێنێك ده‌بارێ و ده‌چێته هه‌موو ماڵێكه‌وه، به‌ڵام ژیان له سوریا هه‌ر به‌رده‌وامه و "ئیراده بۆ ژیان زۆر به‌هێزتره له ترسی شه‌خسی، منیش وه‌ك سه‌رۆك ئه‌و هه‌سته‌م له خه‌ڵكه‌كه‌م وه‌رگرتووه و هی خۆم نییه، چونكه من دور له خه‌ڵكه‌كه‌م ناژیم".
AM:12:02:28/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 12913
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت