كرێكارێكی کورد به ته‌زووی كاره‌با گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
کرێکارێکی خەڵکی شاری ئیلام لە کاتی کارکردن‌دا تەزووی کارەبا لێی دا و گیانی له ده‌ستدا و کۆڵبەرێکی کوردیش دوای مانەوەی یەک مانگ لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.
ماڵپه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویان كرده‌وه، کرێکارێکی خەڵکی شاری ئیلام کە بۆ کرێکاری رووی لە شاری مێهران کردبوو لە کاتی کار کردن لە بینایەکدا ته‌زووی كاره‌با لێی داوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
ئەو کرێکارە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مێهران کرابوو، بەڵام هەوڵی پزیشکان بۆ چارەسەری ئەو کڕیکارە کوردە بێ‌ئاکام بوو.
هاوكات رۆژی پێنجشەممە 27ی نیسانی 2017، کۆڵبەڕێکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی رەحمان ئیبراهیمی، تەمەن 19 ساڵ، دوای یەک مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەی تەورێز گیانی لەدەستدا.
ئەو کۆڵبەرە 19 ساڵە، یەک مانگ لەمەوبەر به هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییەکانی ئێرانه‌وه به سه‌ختی بریندار بووبوو، بۆ چارەسەریی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز کرابوو.
AM:09:26:28/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 10677
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت