ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە فشارخستنە سەر تورکیا بۆ کۆتایھێنان بە ھێرشەکانی سەر یەپەگە


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە فشارخستنە سەر تورکیا بۆ کۆتایھێنان بە ھێرشەکانی بۆسەر باکوری سوریا و جەختیش دەکاتەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت، لە کارکردن لەگەڵ یەپەگە و ھێزەکانی سوریای دیموکرات.


مارک تۆنەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی ئێن ئاڕ تیدا راشیگەیاند، ھاوڕانین لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە یەپەگە و بە ڕوونی بە تورکیایان وتووە، پێویستە لەمەودوا ھەماھەنگی تەواو لەگەڵ ئەمریکا بکەن بۆ ئەنجامدانی ھەر ھێرشێکی ئاسمانی.

مارک تۆنەر وتیشی،  لەسەر ئاستی باڵا بە تورکیایان وتووە نیگەرانن لەو ھێرشانەی چەند رۆژی رابردوو و بەردەوام دەبن لە فشار خستنە سەر تورکیا بۆ گەیشتنە ئەنجام.

لە بارەی ھۆشداری یەپەگە بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنی رەقە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، گفتوگۆ و راوێژ لەگەڵ ھێزە کوردییە ھاوبەشەکانیان لە سوریا بەردەوامە بۆ ئەوەی گرفت بۆ شەری دژی داعش دروست نەبێت.

بەرەبەیانی ڕۆژی 25ی مانگ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بۆردومانی پێگەکانی پەکەکەیان لە چیای شنگال لە باکووری عێراق و چیای قەرەچۆغ لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا کرد و ٣٩ پێگەیان خاپوورکرد، کە پێکهاتبوون لە شوێنی حەوانەوە، سەکۆی چەک، ناوەندی فەرماندەیی و پەیوەندیکردن".

ئەو شوێنانەی بۆردومان کراون، ٢٠ دانەیان لە چیای قەرچۆغ و ١٩ ی دیکەشیان لە چیای شنگال بوون و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و ٩ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون، شەڕڤانێکی یەبەشە شەهید بوو شەڕڤانێکی دیکەش برینداربوو، هەروەها لە ڕۆژئاواش ٢٠ شەڕڤان شەهید بوون و ١٨ی دیکەش برینداربوون.


PM:12:11:28/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 3357 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو