نوێترین زانیاری له سه‌ر مووچه‌ی مانگی ئازار و خانه‌نشینان
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زان مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات، له مانگی ئایاریشدا مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی به میدیاكانی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه: بەپێی پلانی وەزارەتی دارایی، پێش هاتنی مانگی رەمەزان مووچەی مانگی ئازاری 2017 دابەش دەکرێت.
مەدینە ئەیوب، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگه‌یاند: "وەک مانگەکانی یه‌ك و دوو مووچەی مانگی سێ لە ماوەی کەمتر لە مانگێک دابەش دەکرێت".
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، وتیشی: "پێش رەمەزان تەواوی مووچەی مانگی سێ دابەش دەکرێت".
لای خۆیه‌وه حازم تەحسین، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی کوردستان بۆ وتی: "بڕیارە پێش رەمەزان مووچەی خانەنشینان دابەش بکرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێشتا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران كۆتایی نه‌هاتووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه بهێنرێت، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینان دیاری نه‌كراوه.
PM:12:54:28/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 106861
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت