عه‌زیز وه‌یسی نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
هونه‌رمه‌ندی میللی، عه‌زیز وه‌یسی نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه كه گۆرانی "هه‌ی نار"ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد حه‌سه‌ن زیره‌كه.
عەزیز وەیسی، لە نوێترین بەرهەمیدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگە نیوز ناردووە، جیاواز لە کارەکانی پێشتری کە گۆرانی وتنبوو لەسەر ریتمی خێرا، ئەمجارە لەسەر ریتمی خاو گۆرانیەکی هونەرمەندی گەورەی کۆچکردووی کورد حەسەن زیرەک دەڵێتەوە کە گۆرانی "هەی نار"ە.
عەزیز وەیسی، ساڵی 1968 لە سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ئێستا دانیشتووی جوانڕۆ لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
عه‌زیز وه‌یسی خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانییه له ریتیمی خێرا‌و چه‌ندین به‌رهه‌می خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
PM:04:01:28/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 73965
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت