كیا جۆره ئۆتۆمبێلێكی نوێی خسته بازاڕه‌كانی هه‌رێمه‌وه
كیا-كه‌ی 4000 (Kia K4000) 2017
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مجاره‌یان كۆمپانیای نیم تاكه بریكاری سه‌ره‌كی كیا مۆتۆرز له هه‌رێمی كوردستان، تازه‌ترین به‌رهه‌می هێمای كیا كه له جۆری پیكابه خسته به‌رده‌ستی هه‌وادارانی و له بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا بڵاویكرده‌وه.
كیا-كه‌ی 4000 (Kia K4000) ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیكاب-ه سندووقێكی گه‌وره‌ی (بۆدی) له دواوه هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان، له رووی پێشه‌وه به شێوازێكی جوان دیزاین كراوه.
ئه‌و ئۆتۆمبێله له كوردستاندا ره‌واجێكی زۆری هه‌یه له نێو هاوڵاتییان، به تایبه‌ت له لایه‌ن بازرگانان و جووتیاران و خاوه‌ن كۆگاكان و ئه‌و شوفێرانه‌ی به كرێ بار ده‌گوازنه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله بارێكی زۆر هه‌ڵده‌گرێت كه ده‌گاته دوو ته‌ن و نیو.
ئه‌و قه‌باره گه‌وه‌ره‌یه له مۆدێلی 2017 به‌رچاو ده‌كه‌وێ، چونكه سندووقی ئه‌و مۆدێله 30 سانتیمه‌ر له مۆدێله‌كانی هه‌مان جۆری پیكاب درێژتره.
كیا كه‌ی 4000ی مۆدێل 2017، كێشێكی لێخوڕینی به‌هێزی هه‌یه به بوونی بزوێنه‌رێك به قه‌باره‌ی 3.0 لیتر، بۆیه له توانایدایه به بارێكی زۆره‌وه به خێرایی رێبكات.
جگه له‌وانه‌ش ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله سیستمی فێنككه‌ره‌وه له خۆ ده‌گرێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌یه له لایه‌ن شۆفێرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌واجێكی زۆری هه‌یه.
PM:04:37:28/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 110233
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت