به‌وێنه... له رووداوێكی هاتووچۆدا هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز – به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- پیرمام هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا.
فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ به‌یانی سه‌عات 6:40 ده‌قیقه ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆڤرلێت تایبه‌ت له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - پیرمام له‌سایدی هاتن به‌ره‌وه هه‌ولێر له‌نزیك قوتابخانه‌ی شویفات به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه له‌شه‌قام ده‌رچوو".
فازڵ حاجی ده‌ڵێت: "ئۆتۆمبێله‌كه خۆی كێشا به ستونێكی ریكلامه‌كان و له‌ئه‌نجامدا شۆفێره‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا كه هه‌ر خۆی به‌ته‌نیا له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "شوێنه‌كه‌ش له‌رووی هاتووچۆوه رێكخراوه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه كه ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته، بۆیه تكا له شۆفێران ده‌كه‌ین كه ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی بوونیان له‌سه‌ر رێگاكان یان به‌هه‌لقۆستنه‌وه‌ی چۆڵی شه‌قامه‌كان له كاته زووه‌كانی به‌یانی تیژڕه‌ویی نه‌كه‌ن، چونكه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان كه له‌ئه‌نجامی ئه‌م جۆره سه‌ركێشییه دروست ده‌بێت ئه‌مجۆره دیمه‌نه ناخ هه‌ژێنانه‌یه".
AM:10:58:29/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 39453
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت