به‌رپرسێكی حكومی و كوڕێكی كوژراون
وێستگه نیوز - وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و كوڕێكی له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه كوژراون و كوڕێكی تریشی بریندار كراوه.
رائید به‌رزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "كاتژمێر 6:30 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌نێوان دوو برا، یه‌كێكیان برایه‌كی و برازایه‌كی ده‌كوژێت و برازایه‌كی تری به سه‌ختی بریندار ده‌كات و له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌كرێت".
رائید به‌رزان وتی: "كه‌سی یه‌كه‌م كه ته‌مه‌نی 47 ساڵه و به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده له‌گه‌ڵ كوڕێكی كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و فه‌رمانبه‌ره له شوێنی رووداو گیانیان له‌ده‌ست داوه كه‌سی سێیه‌میش كه برینداره ته‌مه‌نی 18 ساڵه" .
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه گرووداوه‌كه به‌هۆی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌وه بووه، شه‌وی پێشووتر هه‌ندێك ناكۆكی له‌نێوانیاندا بووه و ئه‌م به‌یانییه‌به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌گه‌ڵ دوو كوڕیدا چوون بۆ لای براكه‌ی له گوندێكی عه‌بابه‌یلێی سه‌ر به ناحیه‌ی سیروان".
وتیشی: "له‌وێ تۆمه‌تبار به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی له براكه‌ی و برازاكانی كردووه و ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ته‌رمه‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه و فه‌رمانگی گرتن بۆ كه‌سی تۆمه‌تبار كه هه‌ڵاتووه، ده‌رچووه.
PM:01:37:29/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 68077
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت