پیاوێك له به‌رده‌م ماڵی خه‌زوری، خۆی کوشت
لۆگۆی وێستگە نیوز
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
له شاری هه‌ولێر، پیاوێك رۆیشتووه بۆ ماڵی خه‌زووری بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی بهێنێته‌وه، به‌ڵام ماڵی خه‌زوری ژنه‌كه‌یان پێیان نه‌داوه‌ته‌وه و ئه‌ویش له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌وان خۆی كوشتووه.
رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ 28ی نیسان له گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێَ پیاوێكی ته‌مه‌نی 35 ساڵ كه خاوه‌نی سێ منداڵه له به‌رده‌م ماڵی خه‌زووری، خۆی كوشتووه.
ناوبراو وتی "ژنی ئه‌و پیاوه لێی زویر بووه و رۆیشتۆته‌وه بۆ ماڵی باوكی، مێرده‌كه‌شی چووه بیگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام ماڵه خه‌زورانی پێیان نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌ویش خۆی كوشتووه، له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ش كوڕه خه‌زوره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه تا دۆسیه‌كه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
PM:03:56:29/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 31805
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت