چاره‌سه‌ركردنی شه‌كره به سه‌رما
وێستگه نیوزـ
دابه‌زاندنی ته‌نها یەک پله له گه‌رمای ناوماڵ، هاوكار بۆ باشتركردنی دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه.
گۆڤاری Building Research & Information چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایانی زانكۆی ماستریخت-ی هۆڵه‌ندای بڵاوكراوه كه له‌ژێر چاودێریی پرۆفیسۆرێك به‌ناوی فوتێر ڤان ماركن به‌ڕێوه‌چووه و تیایدا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ده‌به‌زاندنی پله‌ی گه‌رما و ژیانگوزه‌راندن له پله‌یه‌كی كه‌می گه‌رمادا، هۆكاره بۆ باشتربوونی باری ته‌ندروستیی توشبوانی نه‌خۆشیی شه‌كره.
زاناكان وتویانه ره‌خساندنی پله‌یه‌كی گه‌رما گونجاو بۆ ناو ماڵ كه ئه‌گه‌ر پله‌كه له‌نێوان 21 بۆ 22 پله‌ی سه‌دیدا بێت، بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سوده كه به‌ده‌ست زیادیی كێش و تێكچوونی خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه ئه‌و ژیانگوزه‌راندن له‌و پله گه‌رمایه‌دا هاوكاره بۆ به‌كاربردنی وزه و كالۆری.
به‌پێی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی زاناكان كردوویانه، ده‌ركه‌وتووه پله‌ی گه‌رمای مامناوه‌ند بۆ توشبوانی بنه‌خۆشیی شه‌كره به‌سوده، چونكه كه‌مكردنه‌وه و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمای ئه‌و ژوره‌ی تیایدا ده‌ژیت هاوكار ده‌بێت بۆ باشتربوونی باری ته‌ندروستیی توشبووه‌كه به مه‌رجێكی ئه‌و كه‌سه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ ئه‌و كاره بكات و هه‌ر رۆژێك پله‌یه‌ك زیاتر له ژووره‌كه‌ی دابه‌زێنێت.
PM:06:51:29/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6225
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت