نابینا له خه‌وندا چی ده‌بینێت
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی خه‌وتندا، هه‌موان خه‌ون به شتی جیاجیاوه ده‌بینین، به‌ڵام هه‌رگیز بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی چاویان له‌ده‌ستداوه چی له خه‌ودا ده‌بینن؟
زاناكان سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی چاویان ساغه، ده‌ڵێن خه‌ون بینین په‌یوه‌ندیی به هه‌ستی بیینه‌وه نییه، به‌ڵكو راسته‌وخۆ ئه‌و كاره په‌یوه‌سته به توانای هه‌ستكردنیان و به روداوه‌كانی ده‌وروبه‌ریانه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر توانای بینین به‌شێكی سه‌ره‌كی بووبێت له‌و وێناكردنی رووداوه‌كه و هه‌ڵگرتن و مانه‌وه‌ی له مێشكیاندا.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی له زگماكه‌وه به نابینایی له‌دایكبوون، زاناكان وتویانه كه كه خه‌ون بینینی ئه‌وان پشت به هه‌سته‌كانی دیكه‌یان ده‌به‌ستێت، بۆ نمونه له‌وانه‌یه به‌هۆی هه‌ستی بۆنكردنه‌وه خه‌ون به بۆنێكی دیاریكراوه‌وه ببینن، یان تامكردنی خواردنه‌كان و هه‌ندێك روداو كه له ژیانی رۆژانه‌یان به‌سه‌ریان دێت.
زاناكان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له ماوه‌یه‌كی دیاركراوی ژیانیان چاویان ساغ بووه و دواتر نابینا بوون، ده‌ڵێن ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی خه‌ون ده‌بینن و ئه‌و شتانه دێته خه‌ویان كه پێش نابینابوون بینیویانه.
PM:11:01:29/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 8177
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت