لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆنی روسیا دژی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتنن

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکە

وێستگه‌ نیوزـ

بەمەبەستی خۆکاندید نەکردنەوەی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لە ھەڵبژاردنی داھاتوو، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە لە زۆربەی شارەکان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بەھۆی نەبوونی مۆڵەتی پێویست، پۆلیس رێگەی بە کۆبوونەوەی خۆپیشاندەران لە گەڕەکی "kitai Gorad" مۆسکۆی پایتەختی روسیا نەدا.

بەم پێیەش ئەو گروپەی ئۆپۆزسیۆن لە کۆنترۆڵی پۆلیس بەرەو بینای نوسینگەی ئیدارەی سەرۆکایەتی دەوڵەت رۆیشتن و یاداشتنامەیەکیان بەمەبەستی داوای خۆکاندید نەکردنەوەی ڤلادمیر پوتن پێشکەش کرد.

خۆپیشاندانەکە لەلایەن دامەزراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ناوی "روسیای کراوە" بە سه‌رۆكایه‌تیی میخایل ھۆدۆرکۆڤسکی، بازرگانی ئه‌و وڵاته‌ رێکخرابوو، هاوكات ژمارەیەکی دیکەش لە گروپە ئۆپۆزسیۆنە جیاوازەکانی رووسیا تێدا بەشداربوون. 

شوفێرانی بارھەڵگریش بە مەبەستی لابردنی بڕیاری وەرگرتنی پارە لێیان لە رێگا سه‌ره‌ه‌كییه‌كان، بەشداریان لە خۆپیشاندانەکان کرد.

بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە راگەیەندنەکانی روسیا بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی سانت پترسبۆرگ و شارەکانی دیکە دەستگیر کراون.


PM:11:21:29/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 3756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت