به‌وێنه..منداڵه جگه‌ره‌كێشه‌كه‌تان بیرماوه؟
ئاردی ریزال لە تەمەنی دوو ساڵیدا
وێستگه نیوزـ
رۆژی 40 جگه‌ره‌ی ده‌كێشا و هێشتا له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا بوو، به‌ڵام ئاردی ریزال-ی ئیندۆنیسی دوای حه‌وت ساڵ توانی واز له جگه‌ره بهێنێ و كێشیشی دابه‌زێنێت.
ئاردی كه نیشته‌جێی شاری سۆمه‌تره‌یه، ساڵی 2010 به بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ناوبانگی ده‌ركرد كه له‌و ته‌مه‌نه بچوكه‌یدا ئالوده‌ی جگه‌ره كێشان ببوو، له‌وكاته‌دا ده‌ستبه‌جێ حكومه‌تی ئیندۆنیسیا به‌پیره‌وه چوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی، پاشان ده‌ركه‌وت كه ئاردی ئالوده‌ییه‌كی نوێی توشبووه، ئه‌ویش خواردن و زۆرخۆری بوو.
كێشی ئاردی به‌جۆرێك زیادی كرد كه مایه‌ی نیگه‌رانی بوو، بۆیه خرایه ژێر چاودێرییکەی توندی قەدەغەکردنی خواردنه‌وه و ئێستا كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 9 ساڵ، وازی له خووه خراپه‌كانی هێناوه و به متمانه و سه‌ركه‌وتنه‌وه به‌ره‌و ژیان هه‌نگاو ده‌نێت.
AM:12:06:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 29598
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت