جگه له خانه‌نشینان ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات كۆتایی دێت
دابەشکردنی مووچە
وێستگە نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه پێشتر بڵاویكرده‌وه، تیایدا هاتووه: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 30ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت".
هاوكات دوێنێ شه‌ممه 29ی نیسانی 2017، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگی ئازاری 2017 بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوای له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كرد لیستی مووچه‌ی مانگی سێیان ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ دابه‌شكردنی مووچه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و نازانرێت كه‌ی مووچه‌كانیان پێده‌درێت.
AM:08:52:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 13268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت