‌كێشه‌یه‌كی تر له‌ مۆبایلی گالاكسی 8 ده‌ركه‌وت
AM:09:46:30/04/2017
‌مۆبایلی گالاکسی ئێس 8

وێستگه‌ نیوز ـ
دوای‌ ئەوەی لە ماوەی‌ رابردوودا چەند کێشەیەکی وەک سووربوونەوەی‌ شاشە و  کێشەی‌ پەیوەندی‌ وایفای و شەحنکردن لە مۆبایلی‌ گالاکسی ئێس 8 دەرکەوتن، لە ئێستاشدا کێشەیەکی‌ تر لە مۆبایلەکە دەرکەوتووە کە پێدەچێت مەترسیدارتربێت.


بەشێکی‌ دیار لە بەکارهێنەرانی‌ گالاکسی ئێس 8 و 8 ئێس پلەس سکاڵایان لەوە کردووە کە مۆبایلەکانیان بە بێ ویستی‌ خۆیان دەکەوێتە ئیش واتە بە شێوەیەکی‌ خۆنەویست ئیشدەکاتەوە و ئەمەش وەک کێشە لێکدراوەتەوە.

یەکێک لە بەکارهێنەران وتوویەتی‌: "من زۆر بێزارم لەم کێشەیەی‌ مۆبایلەکەم  و لە کاتێکدا کوژاندومەتەوە لە ناکاو چەند هێمایەکە لە خواری‌ شاشەکە دەردەکەوێت و دواتر مۆبایلەکە دەکەوێـتەوە کار".

بەشێک لە شارەزایانیش وتوویانە، لەوانەیە بەهۆی‌ ناسینەوەی‌ پەنجە مۆر یان رەنگی‌ چاو و قەبارەی‌ و شێوەی‌ دەموچاوی‌ خاوەنەکەیبێت و کە لەو کاتەدا مۆبایلەکە وەک رێگەپێدانی‌ کارکردن وەریدەگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا کۆمپانیای‌ سامسۆنگ هیچ روونکردنەوەیەکی‌ لە سەر ئەو کێشانە نەداوە.




ئه‌م بابه‌ته 21197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.