به‌ڤیدیۆ.. زریان و گه‌رده‌لول له ئه‌مریكا زیانی گیانی و ماڵیی گه‌وره‌ی خسته‌وه
سکرینێک لە کارەساتە سروشتییەکە
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی ئه‌و زریان و گه‌رده‌لوله‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌مریكای دا 55 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون و زیانێكی ماڵیی زۆریش به خانوبه‌ر و كه‌لوپه‌لی هاوڵاتیانی ئه‌و ولایه‌ته كه‌وت.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، زریان و گه‌رده‌لول ولایه‌ته‌كانی ئۆكلاند و ته‌كساس و میزۆری گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای بارینی بارانێكی به‌خوڕ و به‌لێزمه، پێش زریانه‌كه‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان باری نائاساییان له‌و ناوچانه راگه‌یاندبوو.
به‌گشتی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه، گیانله‌ده‌ستدانی 5 كه‌س و برینداربوونی 50ی دیكه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و یه‌كێك له قوربانییه‌كانیش خانمێكه كه لافاو بردوویه‌تی، هاوكات تیمه‌كانی فریاگوزاری 30 هاوڵاتییان رزگار كردووه و ماڵیشیان به 100 هاوڵاتیی دیكه چۆڵ كردووه و بۆ شوێنه ئارامه‌كان گواستویاننه‌ته‌وه.
AM:11:13:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت