منداڵی داعشێك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له ئوسترالییه‌كان ده‌كات
خالد شروف و کوڕەکەی
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی ئوسترالیا له راستودروستیی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌كۆڵنه‌وه كه تیایدا كوڕی توندڕه‌وێكی ناو داعش به پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ده‌ركه‌وتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له ئوسترالییه‌كان ده‌كات.
منداڵه ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵه‌كه كوڕی (خالد شروف)ه كه یه‌كێكه له چه‌كداره‌كانی داعش و یه‌كه‌م ئوسترالییه كه وڵاته‌كه‌ی به‌پێی یاسای بنبڕكردنی تیرۆر ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی لێ سه‌ندووه‌ته‌وه، شروف و خێ.انه‌كه‌ی له ساڵی 2013 به‌ره‌و سوریا رۆیشتن و ساڵی 2014 میدیاكان وێنه‌ی كوڕێكی دیكه‌ی ئه‌و چه‌كداره ئوسترالییه‌یان بڵاوكرده‌وه كه سه‌رێكی بڕدراوی به‌ده‌سته‌وه بووه.
به‌پێی هه‌واڵیكی سایتی
ته‌له‌گراف، ئه‌مجاره كوڕه بچوكه‌كه‌ی شروف به‌ناوی حه‌مزه-ی ته‌مه‌ن 8 ساڵ له گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا به دوو ده‌مانچه و چه‌قۆیه‌ك و پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو ده‌ركه‌وتووه و باوكی پرسیاری لێكردووه: "چۆن ئوسترالییه‌كان ده‌كوژیت؟" ئه‌ویش وه‌ڵامی باوكی داوه‌ته‌وه و ستایشی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشی كردووه.
پێستر وا بڵاوکرابووەوە کە شروف لە گورزێکی ئاسمانیی فڕوکەکانی هاوپەیمانان کوژرابێت، بەڵام دواتر دەرکەوت کە نەکوژراوە و هەواڵەکە ناراست بووە.
هاوكات پۆلیسی ناوچه‌ی نیوساوس وێڵز-ی ئوسترالیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه تیمێكی هاوبه‌شی دژه تیرۆری وڵاته‌كه‌ی ئاگاداری ئه‌و گرته‌ڤیدیۆییه و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كات، به‌ڵام هێشتا دركی به هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی یاریكراو نه‌كردووه.
به‌رپرسانی ئوسترالیا پێشبینییان كردووه 110 هاوڵاتیی وڵاته‌كه‌یان گه‌شتیان بۆ سوریا و عیراق كردبێت و چووبێتنه ناو گروپه توندڕه‌وكانه‌وه، زانیاریی ئه‌وه‌شیان لایه كه نزیكه‌ی 60 له‌و ئوسترالییانه له پێكدادانه‌كاندا كوژراون.
AM:11:54:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 14901
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت