پۆلیس: منداڵێک له‌كاتی كه‌وتنی بێشكه‌دا گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی نیسانی 2017، منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت مانگان له كاتی وه‌رگه‌ڕانی لانكه‌كه‌ی گیانی له ده‌ستداوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ده‌ڵێت: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00 لە گوندی (دێلۆ) سنووری ناحیەی هەڵشۆ ـ قەزای پشدەر منداڵێکی تەمە حه‌وت مانگان بە ناوی (د. ع. خ) پاش ئەوەی لەکاتی خەودا (بێشكه) کەی وەردەگەڕێت و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.
ده‌شڵێت: "دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و هیچ کەسێکیش لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە".
PM:12:11:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 23037
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت