نوێترین وێنەی سەنا دوای بڕینەوەی دەستی


وێستگە نیوز -
نوێترین وێنەی سەنا حسام بڵاوکرایەوە دوای چەند رۆژێک لە بڕینەوەی دەستی بە نەشتەرگەری.

سەنا لە یەکێک لە وێنەکاندا کە لە نەخۆشخانە گیراوە، بوتڵێکی شیری بەدەستەوە و شیر دەخوات، ئەوەش نوێترین وێنەیە لەدوای نەشتەرگەرییەکەی و لێکردنەوەی لەفافەکە لەدەستی.

ڕۆژى سێشەممە ١١ى نیسانی ٢٠١٧ لە نەخۆشخانەى گوڵان لە قەزاى ئاکرێ بە هەڵە کانۆلا بۆ سەنا حسامى تەمەن ٢ ساڵ و ٥ مانگ دانرابوو.

لە دواى ئەوەش سەنا لەلایەن کەسوکارەکەیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتنى دهۆک و لەوێ نەشتەرگەرەکان بە کەسوکارەکەى سەنایان وتبوو، ئەگەر لە ماوەى ٤٨ کاتژمێردا دەستى بەرەو چاکبوونەوە نەڕوات، ئەوا دەبێت دەستى سەنا ببڕێتەوە.

پێشتریش مامی سەنا بە ئێن ئاڕ تیى ڕاگەیاندبوو، سکاڵایان لە دژى پزیشکەکانى نەخۆشخانەى ئاکرێ تۆمار کردووە.

ڕووداوەکە کاردانەوە و ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێنا و لە چەند شوێنێک خۆپیشاندان ئەنجامدرا، جگە لەوەش کەمپینێک بۆ بەئاگاهاتنەوەی کەرتی تەندروستی لە هەرێم ڕاگەیەندرا، تیایدا چەندین هاووڵاتی بە بەستنەوەی دەستیان بە لەفاف بەشدارییان کرد.

هاوکات ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە، فەرهاد ئەتروشى پارێزگارى دهۆک لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بە بڕیارى دادوەر لەسەر بڕینەوەى دەستى سەنا، پزیشکێک و کارمەندێکى تەندروستى دەستگیرکراون و ئێستا لە زینداندان.


PM:01:51:30/04/2017








ئه‌م بابه‌ته 29385 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو