وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابەشکردنی مووچه‌ی مانگی سێی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی نیسانی 2017، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه 7و 8ی ئاریاری 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت، رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه 9 و 10ی ئایاری 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت".
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه: رۆژی پێنجشه‌ممه 11ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه 14 و 15ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی2017 ی یه‌كه‌كانی (80 و 70) ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
له خشته‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: رۆژی سێشه‌ممه 16ی ئایاری 2017، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌ش ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: "رۆژانی چوار شه‌ممه و پێنجشه‌ممه 17 و 18ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت".
وه‌زاره‌تی دارایی روونیشیكردووه‌ته‌وه: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 21ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی و ده‌زگای گشتی ئاسایش و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ته‌وه: رۆژی دووشه‌ممه 22ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی په‌روه‌رده‌كانی (ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت، رۆژی سێشه‌ممه 23ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی په‌روه‌رده‌كانی (سه‌نته‌ری شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت".
خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راشیگه‌یاندووه: "رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 24 و 25 ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای مین دابه‌ش ده‌كرێت".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌شڵێت: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 28ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: "رۆژی دووشه‌ممه 29ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی گواستنه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی پلان دانان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دابه‌شده‌كرێت".
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی سێشه‌ممه 30 ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، مووچه‌ی (كه‌مئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌شده‌كرێت".
دواجار ئه‌وه‌شی نووسیوه: "رۆژی چوار شه‌ممه 31ی ئایاری 2017، مووچه‌ی مانگی سێی ساڵی 2017 ی وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
PM:03:25:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 62961
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت