كچه خوێندكارێكی عه‌ره‌ب له ئه‌ڵمانیا كرا به‌ژێر ئۆتۆمبیله‌وه
وێستگه نیوزـ
كچه خوێندكارێكی میسری له وێستگه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن ئۆتۆمبیلێكه‌وه كرا به‌ژێره‌وه له‌به‌ری ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه به‌هانایه‌وه بێت، كه‌چی دابه‌زی و كه‌وته سه‌رزه‌نشت كردنی و داوای لێ‌كرد بگه‌ڕٍێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا وێنه‌ی كچه خوێندكاره‌كه‌یان به‌ناوی شادن محه‌مه‌د بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه و خوێندكاری كۆلێژی ئه‌ندازیاریی ته‌لارسازی بوو له زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانیا، پێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه بیكات به‌ژێره‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا بووه و هه‌ر ئاگای له‌خۆی نه‌بووه كه ئۆتۆمبیله‌كه لێی داوه.
ئۆتۆمبیله‌كه تابلۆی شاری دریسدن-ی ئه‌ڵمانیای پێوه‌بووه و روداوه‌كه‌ش له شاری كوتبوس-ی ئه‌ڵمانیا روویداوه كه كچه خوێندكاره‌كه‌ش گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه پزیشكه‌كان نه‌یانتوانیووه خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ی بوه‌ستێنن، هه‌ربۆیه دوای سێ رۆژ له رووداوه‌كه و برینداربوونی به سه‌ختی گیانی له‌ده‌ستداوه.
جۆزیفین، هاوڕێی قوربانییه‌كه له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا رایگه‌یاندووه كه له‌وكاته‌ی ئۆتۆمبیله‌كه كردوویه‌تی به‌ژێره‌وه، زیاتر له 100 مه‌تر وه‌ستاوه و خه‌ڵكه‌كه فریاگوزاریی سه‌ره‌تاییان بۆ كچه‌كه كردووه، كه‌چی شۆفێره‌كه به‌نایو كیلیان كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ بووه، هاتووه‌ته‌سه‌ری و كه‌وتووه‌ته لۆمه و سه‌رزه‌نشتكردنی و پێی وتووه، "بۆناچنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆتان تا شتتان به‌ر نه‌كه‌وێت، ئێوه‌ی په‌نابه‌ر قێزه‌ونن."
به‌پێی زانیارییه‌كانی جۆزفین، شادن ته‌نها مانگێكه له ئه‌ڵمانیایه و بۆ خوێندنی كۆلێژی ئه‌ندازیاری له میسره‌وه ئیفاد كراوه بۆ ئه‌ڵمانیا و ئه‌و شه‌قامه‌ش كه ئه‌م كچه خوێندكاره‌ی تێدا كراوه به‌ژێره‌وه ته‌نها 30كم خێرایی تیایدا رێگه‌پێدراوه، كه‌چی شۆفێره‌كه به‌خێرایی 80كم به شه‌قامه‌كه‌دا ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێخوڕیووه.
PM:06:34:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 31788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت