له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان "ئاگادارییه‌كی به‌په‌له" ئاراسته‌ی قوتابخانه و خوێندنگه‌كان ده‌كرێت
هۆڵێکی تاقیکردنەوە..... فۆتۆ: ئەرشیف
وێستگه نیوز – به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات ئاگادارییه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی قوتابخانه و خوێندنگه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م رۆژی 22ی ئایار ده‌ستپێده‌كات و ڕێگا به هیچ قوتابخانه و خوێندنگه‌یه‌ك نادرێت ده‌ستكاری ئه‌و به‌رواره بكات.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به ژماره 5333 ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابخانه بنه‌ڕه‌تی و خوێندنگه ئاماده‌یی و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كانی سنوری په‌روه‌رده‌كه كرد.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه "ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) بۆ پۆله‌ناكۆتاییه‌كانی (4و 9و 10و 11) كان بۆجاری دووم ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا به‌رواری (2017/5/22) ڕۆژی دووشه‌ممه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كات و (2017/5/31) رۆژی چوارشه‌ممه كۆتایی دێت".
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ڵێت: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به هیچ قوتابخانه و خوێندنگه‌یه‌ك نادرێت ده‌ستكاری ئه‌و به‌رواره بكات و تاقیكردنه‌وه‌كان پێش بخات".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك كاری وابكات به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خۆی و تكایه كاری پێویست جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌پێی رێنمایی تاقیكردنه‌وه‌كان و ساڵنامه‌كه كاربكه‌ن".
PM:06:56:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 20277
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت