سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌گه‌ڵ پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمین، به‌ڵام...
کۆبوونەوەی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ راوێژكارانی باڵای حزبه‌كه‌ی
وێستگه نیوز - ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمن، به‌ڵام ده‌بێت ئاماده‌كاری ته‌واوی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ بكرێـت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ راوێژكارانی باڵای حزبه‌كه‌ی كۆبۆوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مینداری گشتی تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و گرنگترین چالاكی و كۆبونه‌وه‌ی نێوان شانه و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان و هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی كاری هاوبه‌شی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان و رونیشیكرده‌وه كه ته‌حه‌دیه‌كان و گۆڕانكاریه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه پێویستی به یه‌ك ریزی نیشتمانی و یه‌ك هه‌ڵویستی هه‌یه".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وتی: "وه‌ك یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمین، به‌ڵام ده‌بێت ئاماده‌كاری ته‌واوی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ بكرێـت".
وتیشی: "له پاڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌شدا پێویسته له رووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئاماده‌سازی ته‌واو بۆ ئه‌م پرسه بكرێت و ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ین".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راشیگه‌یاند كه "به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی جددی بده‌ین به گفتوگۆ‌و ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد بپارێزین و پێكه‌وه پێشوازی له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بكه‌ین".
PM:07:07:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4185
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت