زانكۆی سلێمانی له‌باره‌ی پشووه‌كه‌ی سبه‌ینێ بڕیاری دا
زانكۆی سلێمانی
وێستگه نیوز - زانكۆی سلێمانی بڕیاری دا سبه‌ینێ دووشه‌ممه 1ی ئایار به بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێكارانی جیهانه‌وه پشووی ره‌سمی بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سایتی ره‌سمی زانكۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێكارانه‌وه سبه‌ینێ دووشه‌ممه2017/5/1 له‌سه‌رجه‌م كۆلێژ و سكوڵه‌كانی زانكۆی سلێمانی پشووی ره‌سمی ده‌بێت و ده‌وام ناكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ندێك له زانكۆكانی تری وه‌ك زانكۆی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه، پشووه‌كه‌ی سبه‌ینێ 1ی ئایاریان ره‌تكرده‌وه و بڕیاریاندا له‌و رۆژه‌دا ده‌وام زانكۆكانیاندا ئاسایی بێت.
ئه‌مساڵ به‌هۆی دره‌نگ كه‌وتنی ده‌وامی په‌روه‌رده‌كانی سه‌ربه پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و زانكۆكانی ئه‌و دوو پارێزگایه زۆرێك له پشووه‌كان له په‌روه‌رده و زانكۆكان ره‌تكرانه‌وه و ده‌وامكردن له زۆرێك له رۆژه پشووه‌كان به‌رده‌وام بوو.
PM:08:14:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5661
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت