ڤیاگرا له ماڵه‌وه دروست بكه
حەبی ڤیاگرا
وێستگه نیوزـ
ڤیاگرا ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه كه زۆرێك له پیاوان په‌نای بۆ ده‌به‌ن و بۆ ده‌ستكه‌وتنیشی روو له ده‌رمانخانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی خۆت توشی ئه‌و روگیرییه بكه‌یت، ده‌توانیت له ماڵه‌وه به میوه‌ی سروشتی ڤیاگرا به‌ده‌ست بهێنیت.
تاهر عه‌لوب، پسپۆڕی خۆراك له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه پێكهاته سروشتییه‌كه‌ی ڤیاگرا هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كیی نییه و ده‌توانرێت به‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه له ماڵه‌وه ئاماده بكرێت:
1-شوتییه‌ك پاك بكه و بیكه به قاشی ورد ورد
2-شوتییه‌كه بكه‌ره ناو عه‌ساره‌یه‌ك و بیكه به شه‌ربه‌ت
3-شه‌ربه‌ته‌كه بكه‌ره سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند تا ده‌كوڵێت
4-له‌كاتی كوڵانه‌كه‌دا یه‌كسه‌ر شه‌ربه‌تی لیمۆی تێ بكه
5-واز له گیراوه‌كه بهێنه بكوڵێت تا بۆ نیوه كه‌م ده‌بێته‌وه
6-دواتر له‌سه‌ر ئاگر دایبگره و ماوه‌ی كاتژمێرێك دایبنێ تا سار ده‌بێته‌وه، پاشان بیخه‌ره ناو سه‌لاجه
هه‌موو به‌یاننیه‌ك له خورێنی و پێش نانخواردن دوو كه‌وچكی لێ بخۆ، به‌هه‌مانشێوه له پێش نانی ئێواره دوو كه‌وچكی تری لێ بخۆ.
PM:08:22:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 151417
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت