له‌به‌رده‌م زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندانه
وێستگه نیوز – پشتیوان جەمال
به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و وه‌رگرتنی 100 هه‌زار دینار، به‌شێك له خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی له‌به‌رده‌م زانكۆكه خۆپیشاندانیان ده‌ست پێكرد.
په‌یامێنرمان له به‌رده‌م زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كان وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و وه‌رگرتنی بڕی 100 هه‌زار دینار له هه‌ر خوێندكارێك، له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌رده‌م زانكۆی سلێمانی ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه.
خوێندكارێكی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه له‌دوای سووتانی به‌شه ناوخۆییه‌كه‌یان، زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه كاره‌بای نیشتمانی‌یان نییه و به‌نیازن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بكه‌ن.
ئه‌و خوێندكاره كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه بۆ وێستگه نیوزی روونكرده‌وه، ئه‌وان نزیكه‌ی هه‌زار و 200 خوێندكاری هه‌شت باڵه‌خانه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كانن و زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه كاره‌بای نیشتمانی‌یان نییه.
وتیشی: "دوای سووتانی به‌شه ناوخۆییه‌كه، كاره‌بای نیشتمانیمان نییه و رۆژانه‌ش له كاتژمێر 5ی ئێواره تا 1ی شه‌و كاره‌بای موه‌لیده‌مان بۆ هه‌ڵده‌كه‌ن".
ئه‌و خوێندكاره ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئاوی گه‌رمیشمان نییه و ناچارین ته‌نها ئاوی سارد بۆ خۆشۆردنیش به‌كاربێنین، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییش ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 70 خوێندكار گردبوونه‌وه‌مان سازكرد، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیشمان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ده‌كه‌ین".
وێستگه نیوز، چه‌ند جارێك هه‌وڵیدا رای یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران وه‌ربگرێت، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی ئاگری گرت و له كاتی كوژانه‌وه‌شیدا، كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی به‌ناوی كاردۆ جه‌بار شه‌هید بوو.
PM:08:37:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6849
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت