وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ واده‌ی هه‌رزانبوونی ته‌ماته‌ی راگه‌یاند
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵانه له‌م وه‌رزه‌دا نرخی ته‌ماته گران ده‌بێت، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایار نرخه‌كه‌ی هه‌رزان ده‌بێته‌وه.
د.ئه‌نوه‌ر عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ساڵانه له‌م وه‌رزه‌دا نرخی ته‌ماته گران ده‌بێت و ئه‌و ته‌ماته‌یه‌ی ئێستاش له بازاڕه‌كاندا هه‌یه، له ده‌ره‌وه هاورده كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وتیشی:"له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایار ته‌ماته هه‌رزان ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و كاته ته‌ماته‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق پێده‌گات و ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانیش ته‌ماته‌ی خۆمان پێده‌گات".
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كه دراوه‌ته وێستگه نیوز، ساڵی رابردوو 84 هه‌زار تۆن ته‌ماته له ناوخۆی كوردستان به‌رهه‌م هاتووه، له ئێستاشدا نرخی كیلۆیه‌ك ته‌ماته له زۆربه‌ی بازاڕه‌كانی كوردستان به دوو هه‌زار دیناره.
PM:09:19:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 12657
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت