وۆركشۆپێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌رزی لێدان و كانۆلادانان به‌ڕێوه‌چوو
دیمەنێکی وۆرکشۆپەکە
وێستگه نیوز -
به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ناو سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدان و راهێنانی پزیشكی له‌شاری سلێمانی، ۆركشۆپێكی زانستی تایبه‌ت به‌دانانی پرۆتۆكۆله‌كانی جۆره‌كانی ده‌رزی لێدان و كانۆلا دانان به‌ڕێوه‌چوو.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: "ئامانجی ئه‌م ۆركشۆپه ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه دابنرێت بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی په‌رستاران له‌گه‌ڵ نه‌خۆش له‌كاتی لێدانی ده‌رزی و دانانی كانۆلا، هه‌روه‌ها چۆنێتی ته‌عقیم كردن و شاره‌زایی و بڕوا به‌خۆبوونی په‌رستاران له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی پێشكه‌ش به نه‌خۆش ده‌كه‌ن".
د.میران محه‌مه‌د وتی: "له‌وڵاتی ئێمه‌دا هاوڵاتیان زۆر ئاره‌زووی ده‌رزی لێدان ده‌كه‌ن بۆیه من لێره‌وه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌م دووربكه‌ونه‌وه له ده‌رزی".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی كه ئه‌مێنێته‌وه ته‌نها با له نه‌خۆشخانه‌كان بوونی هه‌بێت، چونكه دانانی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆش په‌یوه‌سته به پزیشكی پسپۆڕه‌وه ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و په‌رستاران له‌ڕووی زانستییه‌وه تایبه‌تمه‌ند بن خاوه‌ن بڕوابن به‌خۆیان و له‌ڕووی ته‌عقیم كردن وتێگه‌یاندنی نه‌خۆشه‌وه پێرفێكت بن ئه‌وا كێشه دروست نابێت".
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ۆرك شۆپه هیچ په‌یوه‌ندی نییه به‌و كێشانه‌ی كه له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه كرا، به‌ڵام ته‌ندروستی پێشتر خۆی ئاماده‌كردووه و كتێبێكی دروستكردووه كه له‌ڕێگای بۆردێكی زانستییه‌وه ئه‌م كتێبه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر لێپرسراوانی سه‌رجه‌م په‌رستاراندا بۆ كردنه‌وه‌ی خول بۆپه‌رستاران و ڕاهێنانیان له‌سه‌ر چۆنێتی دانانی كانۆلا و لێدانی ده‌رزی و رێنمایی له‌چۆنێتی پێدانی ده‌رمان به‌نه‌خۆش".
لای خۆیه‌وه حه‌سه‌ن مه‌حمود حسێن به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدان و راهینانی ته‌ندروستی ڕوونی كرده‌وه كه "وۆرك شۆپه‌كه یه‌ك ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و سه‌رۆكی په‌رستاران و مامۆستایانی زانكۆی به‌شی پزیشكی و كه‌سانی ئه‌كادیمی به‌شدارن، بڕیاریشه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م ۆرك شۆپه له هه‌ردووپارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ڕێكبخرێن و له‌كۆتایشدا ده‌رئه‌نجامی هه‌رسێ ۆرك شۆپه‌كه كۆبكرێنه‌وه و له‌كۆتایدا كۆنفرانسێكی فراوان ئه‌نجام بدرێت".
PM:09:29:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 30661
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت